ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ئەم دواییەی کۆریای باکوور.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە کە ئەنجومەنی ئاسایش لەو کۆبوونەوەیدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین تاقیکردنەوەی موشەکی پیۆنگ یانگ دەکات.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2006 سزای بەسەر کۆریای باکووردا سەپاند وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ پێنج تاقیکرنەوەی ئەتۆمی و دوو موشەکی دوور هاوێژی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ کۆریای باكوور موشه‌كێكی دیكه‌ی تاقیكرده‌وه، به‌ڵام سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه موشه‌كه‌كه بڕیویه‌تی له‌گه‌ڵ موشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ یه‌كناگرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی یونهاب بڵاویكرده‌وه، موشه‌كه‌كه له ناوچه‌ی كوسونج له باكوری خۆرئاوای پیۆنگ یانگی پایته‌خته‌وه هه‌ڵدراوه.
فه‌رمانده‌یی سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا له ئۆقیانوسی هێمن رایگه‌یاند كه كۆریای باكوور موشه‌كێكی له نزیك كوسونج تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه موشه‌كه‌كه بڕیویه‌تی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی موشه‌كی كیشوه‌ربڕ یه‌كناگرێته‌وه.
وته‌بێژێك به‌ناوی فهرماندهییهكهوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، موشه‌كه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ریای ژاپۆنەوە.
كۆریای باكوور له‌مساڵدا زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئه‌نجامدا، كه گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زیاتركرد.
پیۆنگ یانگ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی زیاتركردووه، سه‌ره‌ڕای ئیدانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
دوان له‌و تاقیكردنه‌وانه له‌مانگی رابردوودا شكستیان هێناو موشه‌كه‌كان دوای چه‌ند خوله‌كێك له هه‌ڵدانیان ته‌قینه‌وه.
سه‌ره‌ڕای خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، كۆریای باكور به‌م دواییانه رایگه‌یاند كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئه‌نجام ده‌دات "ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان به‌دیبێن"، ئه‌وه‌ش دوای وته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه كردبوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دا.
؛؛؛؛
كۆریای باكور له‌مساڵدا زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئه‌نجامدا، كه گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زیاتركرد
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، ئه‌و موشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كۆریای باكور تاقیكرده‌وه دوور له‌خاكی وڵاته‌كه‌ی كهتووتهخوارهوهو هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌كی بۆیان دروست نه‌كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سیسته‌می به‌رگری روسی چاودێری پرۆسه‌ی هاویشتنی ئه‌و مووشه‌كه‌ی كۆریای باكوری كردووه‌و كاتژمێر 23:30 خولهك دوێنێ 13ی ئایاری تاقیكراوه‌ته‌وه موشه‌كه‌كه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ده‌ڵێت، ماوه‌ی 23 خولهك چاودێری موشه‌كه‌كه‌یان كردووه پێش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریای ژاپۆن له دووری 500 كیلۆمه‌تر له كه‌ناری روسیا بكه‌وێـته خواره‌وه.
كۆریای باكور موشه‌كێكی دیكه‌ی تاقیكرده‌وه، به‌ڵام سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه موشه‌كه‌كه بڕیویه‌تی له‌گه‌ڵ موشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ یه‌كناگرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی یونهاب بڵاویكرده‌وه، موشه‌كه‌كه له ناوچه‌ی كوسونج له باكوری خۆرئاوای پیۆنگ یانگی پایته‌خته‌وه هه‌ڵدراوه.
فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئۆقیانوسی هادی رایگه‌یاند كه كۆریای باكور موشه‌كێكی له نزیك كوسونج تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه موشه‌كه‌كه بڕیویه‌تی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی موشه‌كی كیشوه‌ربڕ یه‌كناگرێته‌وه.
وته‌بێژێك به‌ناوی فهرماندهییهكهوه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، موشه‌كه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ریای یابانه‌وه.
كۆریای باكور له‌مساڵدا زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئه‌نجامدا، كه گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زیاتركرد.
پیۆنگ یانگ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی زیاتركردووه، سه‌ره‌ڕای ئیدانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
دوان له‌و تاقیكردنه‌وانه له‌مانگی رابردوودا شكستیان هێناو موشه‌كه‌كان دوای چه‌ند خوله‌كێك له هه‌ڵدانیان ته‌قینه‌وه.
سه‌ره‌ڕای خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، كۆریای باكور به‌م دواییانه رایگه‌یاند كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات "ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان به‌دیبێن"، ئه‌وه‌ش دوای وته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه كردبوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دا.